AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٩ ٠٧:٤٦

سەرکردەیەکی یەکێتی پاگەندە دەکات:

پارتی دیمۆکرات تورکیا هان دەدات دەست لە خەڵکی سلێمانی بوەشێنێتەوە

پارتی دیمۆکرات تورکیا هان دەدات دەست لە خەڵکی سلێمانی بوەشێنێتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى دەڵێت: پارتی هانی تورکیا دەدات جارێکی تر دەست لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بووەشێنێتەوە و ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەکەی بهێڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى وەڵامى ڕۆژنامەى زمانحاڵى پارتى دەداتەوە .
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە پەیجى خۆى نوسیویەتى: "لە سنووری سلێمانی پەکەکە هێزی چەکدار دروست دەکات و دەیانێرێتە قەندیل و ڕۆژئاوا" ئەم هەواڵەی سەرەوە مانشێتی ڕۆژنامەی خەبات، ژمارە (٦٧٤١)ی ڕۆژی ١٤-٥ -٢٠٢٤ی زمان حاڵی پارتییە.

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى نوسیویشیەتى: ڕۆژنامەى دێرینترین حزبی کوردستانە و سەرۆکەکەی بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆکی هەرێم و ئێستاش جێگری سەرۆکەکەی سەرۆک و جێگری دووەمیشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کەچی بەم شێوەیە لە پێناوی راکێشانی سەرنجی ئەو دەوڵەتەی کە بەهۆی (کورد) بوون جیاوازی لە نێوان کاک مسعود بارزانی و عبداللە ئۆجەڵان ناکات ئەو هەواڵە چەواشەکارییە هەڵدەبەستێ و بڵاودەکاتەوە.

ئارێز عەبدوڵا دەپرسێت: باشە ئەگەر ئەو هەواڵە ڕاستبێ چۆن دەکرێ ئەو حزبەی دەسەڵاتی ئەم وڵاتە لە دەستە بەم شێوەیە بڕوانێتە پارێزگایەکی دی نیشتمان؟! ئەگەر ڕاست نییە، چۆن دەکرێ هانی دەوڵەتێک بدا.

هەروەها نوسیویشیەتى: ئێستا هاوڵاتیان هەقیانە بپرسن، ئایا بەڕاستی کاک مسعود و کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور ئاگاداری ئەو مانشێتەی خەباتن یان ن؟ ئایا ئەگەر ئەو زانیارییە ڕاستیش بێ (کە ڕاست نییە) دەکرێ بە ئاشکرایی و (في سبيل اللة)یە پێشکەش بە تورکیا بکرێ؟ ئایا ئەوە پاساو و هاندان نییە بۆ ئەوە تورکیا جارێکی تر دەست لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بووەشێنێتەوە و ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەکەی بهێڵێتەوە؟ و دەڵێت: هیوادارم ئەم مانشێتە بێئاگاداری سەرۆکایەتی پارتی بێ و لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدەن.

News ID 50201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha